چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى
شه‌كره
به به‌رنامه‌ى خۆرا‌ك

ئایا نەخۆشى شەكرە چارەسەرى هەیە؟
زۆربەى ئەو كەسانەى تووشى نەخۆشى شەكرە دەبن، لەسەرەتا دكتۆر پێیان دەڵێت: "دەرەجەى نەخۆشیەكەت كەمە و ئەگەر پارێزى بكەیت لەوانەیە پێویستیت بە حەب و دەرمان نەبێت". بەڵام پاش ماوەیەك دەڵێت: "وا دیارە نەخۆشیەكەت بە پارێزى كۆنترۆل ناكرێت بۆیە دەبێت حەب وەر بگریت". پاشان حەبەكان زیاد دەبێت و دواتریش لەوانەیە ببێتە دەرزى.
نەك تەنها لە كوردستان، بەڵكو بەگوێرەى ڕ‌اپۆرتێكى بى بى سی و گۆڤارى پزیشكى بەریتانى، هەتا لە بەریتانیاش، زۆربەى نەخۆش و دكتۆر بێ‌ئاگان كە دەكرێت نەخۆشى شەکرە چاك ببێتەوە (پێچەوانە ببێتەوە).
بۆ وه‌رگرتنى مه‌وعیدى د. وەلى عومەر دەربارەى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى شه‌كرەى گەوران (جۆرى دووەم) به به‌رنامه‌ى خۆرا‌ك، تكایە په‌یوه‌ندی به یه‌کێك له ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌کان بكه له خواره‌وه‌ى ئه‌م په‌یجه.
بەڵگەى زانستى
بەگوێرەى ڕاپۆرتى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى (WHO) دەربارەى نەخۆشى شەکرە: ژمارەى نەخۆشى شەکرە لە ساڵى ١٩٨٠ تەنها ١٠٨ ملیۆن (٤,٧%) بووە بەڵام لە ساڵى ٢٠١٤ ڕێژەکە بووەتە ٤٢٢ ملیۆن (٨,٥%). نەك تەنها خۆپاراستن، بەڵکو دەکرێت پێچەوانەش بکرێتەوە.
بۆ زانیارى زیاتر دەربارەى چارەسەرى نەخۆشى شەكرە، تەماشاى ئەم كتێبانە بكە:
![]() | Dr. Neal Barnard’s Program for Reversing Diabetes: The Scientifically Proven System for Reversing Diabetes without Drugs by Neal Barnard Year: 2018 More... |
![]() | The Diabetes Code: Prevent and Reverse Type 2 Diabetes Naturally by Jason Fung Year: 2018 More... |
![]() | The End of Diabetes: The Eat to Live Plan to Prevent and Reverse Diabetes by Joel Fuhrman Year: 2012 More... |
ئەمانەش چەند توێژینەوەیەکن:
- Lean ME, Leslie WS, Barnes AC, Brosnahan N, et al. Primary care-led weight management for remission of type 2 diabetes (DiRECT): an open-label, cluster-randomised trial. The Lancet. 2018 Feb 10;391(10120):541-51.
- Knowler WC, Barrett-Connor E, Fowler SE, et al. Reduction in the incidence of type 2 diabetes with lifestyle intervention or metformin. N Engl J Med. 2002;346:393–403.
- McMacken M, Shah S. A plant-based diet for the prevention and treatment of type 2 diabetes. Journal of geriatric cardiology: JGC. 2017 May;14(5):342.
- Lim EL, Hollingsworth KG, Aribisala BS, et al. Reversal of type 2 diabetes: normalisation of beta cell function in association with decreased pancreas and liver triacylglycerol. Diabetologia. 2011;54:2506–2514.
- Gill RS, Birch DW, Shi X, Sharma AM, Karmali S. Sleeve gastrectomy and type 2 diabetes mellitus: a systematic review. Surgery for Obesity and Related Diseases. 2010 Nov 1;6(6):707-13.
- Coppola A, Sasso L, Bagnasco A, Giustina A, Gazzaruso C. The role of patient education in the prevention and management of type 2 diabetes: an overview. Endocrine. 2016 Jul 1;53(1):18-27.
- Hawraz F. Saadi, Wali Omer. The Effect of a Nutrition Education Program on Improving Hemoglobin A1c and Body Mass Index of Patients with Type 2 Diabetes Mellitus in Erbil City. Polytechnic Journal. 2020. 10(1): 25-31.
زیاد بوونى نەخۆشی شەکرە
نه‌خۆشى شه‌كره يه‌كێكه له كاره‌ساته‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه و پێشتر به‌و ڕێژه‌يه بڵاو نه‌بووه. بۆ نموونه له ئه‌مريكا پێش ٦٠ ساڵ، كه‌متر له ١%ى دانيشتوان شه‌كره‌يان هه‌بووه به‌ڵام ئێستا ئه‌م ڕێژه‌يه له ١٢% زياتره.

بێگومان له‌م ماوه‌يه جيناتى مرۆڤ نه‌گۆڕاوه به‌ڵكو ته‌نها خواردن و جووله‌مان گۆڕاوه. بۆيه ده‌توانين ئه‌م ڕێژه‌يه بگێڕينه‌وه بارى پێشووى يان كه‌متريشى بكه‌ينه‌وه.
تایبەتمەندیەكانى ئەم بەرنامەیە
- وازهێنان له پارێزى: ده‌توانى هه‌موو 'خوارده‌مه‌نيه‌ك' بخۆيت.
- هەرگیز برسیت نابێت: ده‌توانیت بە تێرى خۆرا‌ك بخۆيت.
- خۆراكى بەتام و تەندروست.
- دەتوانیت خۆراكى شیرینیش بخۆیت.
- لە هەمان کات، ناچار دەبیت بەرەبەرە دەرمانەکانت کەم بکەیتەوە.
- پاش ئاسایی بوونەوە، دەتوانیت حەفتەی ژەمێك بە کەیفی خۆت بخۆیت!
بۆ سوود بینینی زیاتر، وا چاکە بەلای کەم سێ لە ئەندامانى خێزان ئامادە بن.
پەیوەندى




